هەواڵ
حکومەت وردەکاری موچەو دانەوەی قەرزی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە
حکومەتی ھەرێمی کوردستان میکانیزمی موچەی فەرمانبەران و شێوازی دانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان ئاشکرادەکات و سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەوبارەیەوە زانیاری ورد دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، "لەبودجەی ٢٠١٩دا بودجەیەک بۆ دانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان دادەنرێت".

نەورۆز قازی سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بەمیدیاکانی سەر بەپارتی ڕاگەیاند، "حکومەتی ھەرێم پلانی داناوە کۆتایی بەسیستمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بھێنێت و لەبودجەی ٢٠١٩شدا، بودجەیەک بۆ گەڕانەوەی بەشێک لەپاشەکەوتی موچە دابنرێت، تا دڵنیاییەک لەگێڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان بدرێتە فەرمانبەران".

بەوتەی سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، "سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم چەندجارێک دڵنیاییانداوە کە پاشەکەوتی موچە نافەوتێت و دەدرێتەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو دڵنیاییەش دەبێت لەبودجەی ٢٠١٩ بڕگەیەک دابنرێت کە پارەی پاشەکەوت بدرێتەوە".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 10:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.