هەواڵ
دابەشکردنی موچەی سێ وەزارەت ڕاگەیەندرا
وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی سێ وەزارەت ئاشکرادەکات، سەرچاوەیەکی ئەو وەزارەتەش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە بەSNN دراوە، بڕیاردراوە سبەینێ چوارشممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ١١ی ٢٠١٨ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت، "ئەگەرچی بڕیاربوو موچەی وەزارەتی شەھیدان و کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانیش دابەشبکرێت، بەڵام ئەوە دواخراوە".

بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، "لەم ھەفتەیەدا تەنھا موچەی ئەو دوو وەزارەتە دابەشدەکرێت، یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوش موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت".


SNN:

شادان حەسەن

 2 هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 11:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.