هەواڵ
ورده‌كاریی زیادكردنی پۆستێك له‌حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
روونكردنه‌وه‌ی یاسایی ده‌درێت له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری زیادكردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ پشتگیری لێده‌كرێت و راوێژكارێكی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانیش، ورده‌كاریی زیادكردنی ئه‌و پۆسته‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"ده‌كرێت له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موار بكرێته‌وه‌".

دانا دارا راوێژكاری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: بۆ زیادكردنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێت یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1993ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه‌ كه‌ تائێستا ئه‌و یاسایه‌ 10 جار هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی:"ده‌كرێت ئه‌و یاسایه‌ له‌ پێش و دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موار بكرێته‌وه‌، به‌و واتایه‌ی له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێت یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌ی خولی پێنجه‌م بكات و داوا بكات پۆستی جێگری دووه‌م زیاد بكرێت و ئه‌وكاتیش ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌".

تائێستا ته‌نها پارتی پشتگیری له‌بیرۆكه‌ی زیادكردنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و یه‌كێتیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 2:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.