هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد.. 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاودەكاتەوەو تێیدا دان بەوەدا دەنێت كە بڕی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، لەچالاكییەكی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە بڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە.

راگەیاندراەكە ئاماژەی بەوەكردووە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی ورد كردو لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا، دەركەوت كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە.

لەدانپێدانانەكانیدا، تۆمەتبارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەساڵی 2014وە بە بەردەوامی پارەی لەكارگەكە بردووە، كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار (20) دەفتەر دۆلار.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووەن لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.





SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 3:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.