هەواڵ
شەش لیژنە بە كورد دەدرێت.. "رێكەوتن نەكراوە"
كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی لایەنەكان لەبارەی دابەشكردنی سەرۆكایەتی لیژنە هەمیشەییەكان كۆتایی هات و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوویش ژمارەی ئەو لیژنانە ئاشكرا دەكات كە سەرۆكایەتیكردنیان دەدرێت بە لایەنە كوردیەكان.

د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنەكە كۆتایی هاتووە، كە تایبەت بوو بە دابەشكردنی سەرۆكایەتی لیژنە هەمیشەییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران.

لەبارەی پشكی لایەنە كوردیەكانەوە، د.موسەننا ئەمین وتی:"بەپێی دابەشكارییەكان، فراكسیۆنە كوردیەكانی سەرۆكایەتیكردنی (5 بۆ 6) لیژنەی هەمیشەییان بەردەكەوێت.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، دەبێت بەڕێكەوتنی فراكسیۆنە كوردیەكان، سەرۆكایەتی لیژنەكانی لەنێوانماندا دابەشبكرێت و تائێستاش ئەو رێكەوتنە نەكراوە.

پێشتریش، مەریوان نادر پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، بەSNNی راگەیاندبوو، وەكو فراكسیۆنی یەكێتی و بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن، سەرۆكایەتی دوو لیژنەیان بەردەكەوێت.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 4:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.