هەواڵ
حزبێك دەرگا بەڕووی پارتی دادەخات
بەر لە دەستپێكردنی سەردانەكانی وەفدی پارتی بۆلای لایەنەكان بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، یەكگرتووی ئیسلامی دەرگا بەڕووی ئەو حزبە دادەخات و بەرپرسێكی باڵای حزبەكەش جەخت لە هەڵوێستێكی پێشوویان دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، " هیچ لایەنێك سەردانمان نەكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی بەشداریكردنمان لە حكومەتی داهاتوو".

چەند رۆژێك لەمەوبەر، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، رایگەیاند: بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێم، سەردانی یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و لایەنەكانی دیكە دەكەین.

لەوبارەیەوە، ناسك تۆفیق كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونمان بەهیچ شێوەیەك دەرفەتی پاشگەزبوونەوەی تێدا نەماوەو ئەوە بڕیاری دوو لەسەر سێی سەركردایەتی یەكگرتووەو بەشداری لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ناكەین.

وتیشی:" لەگەڵ راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنبوونمان، جەختمان كردەوە كە هیچ لایەنێك سەردانمان نەكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی بەشداریكردنمان لە حكومەتی داهاتووی هەرێم، چونكە بڕیاری كۆتایی ئێمە ئۆپۆزسیۆن بوونە".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكگرتووی ئیسلامی، تەنانەت ئەگەر بەڵێنی ئەوەشمان پێ بدرێت داواكارییەكانمان لە بەرنامەی كابینەی داهاتوو جێبەجێدەكرێت، ئێمە سورین لەسەر بەشدارینەكردنمان لەكابینەی نوێی حكومەت.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 5:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.