هەواڵ
دوا بڕیار لەبارەی گرێبەستەكان بۆ ساڵی داهاتوو دەدرێت
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی كارمەندانی بۆ ساڵی داهاتوو دەدات و جێگری سەرۆكی شارەوانییەكەش دڵنیایی بەو كارمەندانە دەدات و رایدەگەیەنێت: داوای دامەزراندنی گرێبەستی دیكەمان لە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار كردووە.

ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ئەو كارمەندانەی كە بەگرێبەست لە شارەوانی كاردەكەن و سەرجەم ئەو گرێبەستانەی دیكەش كە لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان ئەژماردەكرێت، زیاترن لە هەزار كارمەندن و ساڵانە بەگوێرەی رێنماییەكان، لەلایەن وەزارەتی دارایی و حكومەتەوە لە مانگی یەكدا گرێبەستەكانیان بۆ نوێدەكرێتەوە.

رونیشیكردەوە، بۆ ساڵی داهاتووش ئەو كارمەندە گرێبەستانە هیچ كێشەكیان نابێت و چاوەرواندەكرێت گرێبەستەكانیان بۆ نوێ بكرێتەوە.

ئاكۆ عەلی ئاماژەی بەوەكرد كە داوای دامەزراندنی ژمارەیەك كارمەندی دیكەیان بەشێوەی گرێبەست كردووەو وتی: لەدوو رۆژی رابردودا داواكارییەكمان بۆ وەزارەتی شارەوانی بەرزكردۆتەوە كە لەو رێگەیەوە بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێت، تێیدا داوامانكردووە شوێنی ئەو كارمەندانە پڕبكرێتەوە كە پێشتر خانەنشینكراون.

ئاشكراشیكرد ساڵانە وەزارەتی دارایی لە مانگی یەكدا رەزامەندی نوێكردنەوەی گرێبەستی كارمەندەكان دەدات و بۆ ساڵی 2019 سەرجەم گرێبەستەكانی شارەوانی نوێ دەكرێنەوە.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 6:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.