هەواڵ
بڕیاری كۆتایی لەسەر گومرگە نایاساییەكان دەردەچێت
بڕیاری كۆتایی لەسەر لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركوك و شارەكانی هەرێم دەدرێت و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش وادەی دەركردنی بڕیارەكە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی شەممە ئەو بابەتانە یەكلایی دەكرێتەوە.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاربوو بابەتی لابردنی خاڵەكانی گومرگ لەنێوان كەركوك و شارەكانی هەولێرو سلێمانی، كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دانراوە، لە دانیشتنی رابردووی پەرلەمان تاوتوێ بكرێت، بەڵام خراوەتە خشتەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو.

وتیشی:" لە دانیشتنی داهاتوودا، پێداگری لەسەر لابردنی ئەو خاڵە گومرگیانە دەكەینەوە، چونكە بە نایاسایی دانراون و غەدرێكی گەورەشە لەكەركوكییەكان دەكرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 7:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.