هەواڵ
پارتی چارەسەری كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم ڕادەگەیەنێت
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم، پەنا دەباتە بەر نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستورو پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: دەبێت سەركردایەتی لایەنەكان بڕیاری لەسەر بدەن.

بەهمەن كاك عەبدوڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە تائێستا بەفەرمی باس لە چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم نەكراوە، بەڵام پێویستە لەچوارچێوەی دەستوری هەرێمداو لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.

وتیشی:" هەر چارەسەرییەك كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و ئارامیدا بێت،  ئێمە ئامادەین، ئەگەر چارەسەرەكە لەڕێگەی پرۆژەیاسایەكی تریشەوە بێت پێشكەش بكرێت، دەتوانرێت چارەسەری ئەو كێشەیە بكرێت، بەڵام بەگشتی دەبێت سەركردایەتی لایەنەكان بڕیاری لەسەر بدەن".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختیشیكردەوە، هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا، هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن دەستوری تایبەت بەخۆی.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 8 2018 10:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.