هەواڵ
وادەی زیادبوونی كارەبای نیشتمانی راگەیەنرا
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بەسێ قۆناغ بەرهەمی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش وادەی ئەو زیادكردنە ئاشكرادەكات و نوێترین سیاسەتی حكومەتی هەرێمیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خواست لەسەر كارەبا رادەگەیەنێت.

ئەندازیار ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم، بەSNNی راگەیاند:بەسێ قۆناغ بەرهەمی كارەبای نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان زیاد دەكات، قۆناغی یەكەم لەماوەی(10 – 14) رۆژی داهاتوو بڕی 250 مێگاوات زیاد دەكات، قۆناغی دووەم كە دەكەوێتە ناوەڕاستی مانگی (1)ی ساڵی 2019، بڕی 550 میگاواتی دیكە بۆ سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات.

وتیشی:"لەقۆناغی سێیەمدا كە دەكەوێتە كۆتایی مانگی (3)ی ساڵی داهاتوو، بڕی 300 مێگاوات كارەبا زیادەكات".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا، قۆناغی یەكەم كە 250 هەزار مێگاوات زیاد دەكات لە وێستگەی بازیان دەبێت و قۆناغی دووەم لەخورمەڵە و دوا قۆناغیش لەوێستگەی هەڵمیی خەبات دەبێت.

راشیگەیاند: وەكو وەزارەتی كارەبا هەوڵی زۆرمانداوە كە هەرسێ قۆناغەكە لەوەرزی زستانی ئەمساڵدا كۆتایی بێت، بەڵام بەهۆی كارە تەكنیكیەكانەوە، دوا قۆناغی دواكەوت بۆ مانگی (3)ی ساڵی داهاتوو.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا، سیاسەتی نوێی حكومەتی هەرێم تایبەت بەكارەبا ئاشكرادەكات و رونیكردەوە، جگەلەزیادكردنی بەرهەم، هەنگاو دەنێین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خواست لەسەر كارەبا، ئەویش لەڕێگەی دانانی پێوەری زیرەك و چارەسەری بڕی كارەبای ون بوو، هەروەها رێگریكردن لەسەرپێچیە نایاساییەكانی بەكارهێنانی كارەباو كۆكردنەوەی داهاتی كارەبا.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 8:35AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.