هەواڵ
رێگەیەك بۆ دانەوەی پاشەكەوتی موچە ئاشكرادەكرێت
دوو رێگە بۆ چارەسەركردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی لەموچەو خانەنشینی دەخرێتەڕوو، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: پڕۆژەكەی حكومەت دوورو نزیك باسی دانەوەی پاشەكەوتی موچەخۆرانی تێدا نەبووەو وەكو پەرلەمان زیادمان كردووە.

بەتەواوبوونی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانەی پەسەند نەكراون، مافی پڕۆژەیاسا لەدەستدەدەن و دەبێت جارێكی دیكە وەك پڕۆژەیاسا پێشكەشی خولی پێنجەمی پەرلەمان بكرێنەوە، لەوانەش پڕۆژەیاسای چاكسازی لەموچەو دەرماڵەو خانەنشینی، كە لەلایەن حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان كراو بەهۆی ناكۆكی لەسەر هەندێ بڕگەوە، پەسەندنەكرا.
د.رێواز فایەق، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: پڕۆژەیاسای چاكسازی كە حكومەتی هەرێم رەوانەی پەرلەمانی كرد، دوورو نزیك باسی دانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی تێدا نەبوو، بەڵكو لیژنەی یاسایی و دارایی و دواتر بەدەنگدانی ئەندامانی پەرلەمان، ئەو مادەیەمان بۆی زیادكرد.
وتیشی: دوو رێگە هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو پڕۆژەیە، یەكەمیان ئەوەیە كە حكومەت جارێكی دیكە خۆی پڕۆژەكە رەوانەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بكاتەوە، یان بكرێت بەچەند بەشێكەوەو ئەو بەشانەی پەیوەندی بەهەندێك پرسی گرنگی پەیوەندیدار بە ژیانی خەڵكەوە هەیە، وەكو بابەتی خانەنشینی، رێكخستنەوەی میلاك، چەسپاندنی پاشەكەوتی موچە وەكو قەرزو دروستكردنی ژمێرەی حسابی بۆ فەرمانبەران و پابەندكردنی حكومەت بەدانەوەی ئەو پاشەكەوتانە، بەشێوەی پڕۆژەبڕیار لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئامادە بكرێت و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 8:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.