هەواڵ
ڕێككەوتنێكی نوێی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت ئاشكرادەكرێت
ڕێكەوتنێكی نوێی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك ئاشكرادەكرێت، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش ڕایدەگەیەنێت: چەندجارێك بۆ ئەو ڕێكەوتنە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای كردوەو دەشڵێت: "لەقۆناغی یەكەمدا رۆژانە نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی توركیا دەكرێت".

ئەحمەد عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوەو لەژێر چاودێری حكومەتی عیراق، بۆ توركیا دەستپێبكاتەوە.
وتیشی: ڕێكەوتنەكەی هەولێرو بەغدا بۆ فرۆشتنی نەوتی كەركوك، لەسەر هەناردەكردن و خەزنكردن و بەبازاڕكردنی كراوە، كە پرۆسەكە لەژێر چاودێری كۆمپانیای سۆمۆ دەبێت.
ئەحمەد عەسكەری، وردەكاری زیاتری ڕێكەوتنەكەشی ئاشكراكردو وتی:" سەرۆكی حكومەتی هەرێم چەندجارێك سەردانی بەغدای كردووەو ڕێكەوتنی كۆتاییشی لەسەر نەوتی كەركوك، لەگەڵ عیراق كردووە".
ئاشكراشیكرد: تائێستا بەتەواوی ڕێژەی هەناردەی نەوتی كەركوك دیارینەكراوە، بەپێی ئەو نەوتە دەبێت كە لەكێڵگەكانەوە بەرهەمدەهێندرێت و ڕێژەكە بەرزو نزم دەبێت، بەڵام بەگشتی و لەقۆناغی یەكەمدا رۆژانە نزیكەی 50 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەكرێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 9:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.