هەواڵ
پارتی دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك
پارتی دیموكرات دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك و بنكەو بارەگاكانیشی لەو شارە وەردەگرێتەوە، ئەندامێكی ئەو حزبەش لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: وەرگرتنەوەی یەكە ئیدارییەكان خراوەتە ئەستۆی حكومەت.

كامەران كەركوكی، ئەندامی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێم یەكێك لەخاڵەكانی دانوستانی لەگەڵ بەغدا، ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێندراوەكان و بەتایبەتیش كەركوكە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی پارێزگاكە بەبەرنامەیەكی دیكەوە دەگەڕێتەوە بۆ شارەكە، بەڵام بۆ گەڕانەوەی بەرپرسانی ئیداری، بەرپرسیارێتییەكە خراوەتە ئەستۆی حكومەت و لەئەستۆی پارتی نەماوە.
وتیشی:" بەرەو پێشچوون لەدانوستان و گفتوگۆكان هەیە بۆئەوەی بگەڕێینەوە كەركوك، وتارەكەی عادل عەبدولمەهدی كە ئاماژەی بەچارەسەری كێشەی بودجەو ناوچە جێناكۆكەكان كردبوو، جگە لەوەش سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی كوردستان بەیەكێتی خاكی عیراق، ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ بەغدا، كە مەترسی نەماوە لەپەرلەمانەوە بڕیارێك دەربچێت و دۆخەكە بەئاقارێكی تردا بڕوات".
سەبارەت بەڕەخنەكانی سەر پارتی، لەكاتێكدا گەڕاوەتەوە سنوری شنگال و موسڵ و بەردەوامیش گفتوگۆو كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی و عیراق ئەنجامدەدات، بەڵام ئامادە نییە بگەڕێتەوە كەركوك، ئەو ئەندامەی پارتی وتی: دەتوانین بارەگاكانمان لەكەركوك وەربگرینەوە، ئەگەر ڕێگریش نەكرێت و مەعن سەعدی و هێزەكانی حەشدی شەعبی لەشارەكە بچنە دەرەوە، پارتیش دەگەڕێتەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 9:40AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.