هەواڵ
بڕیارێك لەبارەی ماڵپەرو سایتە ئەلیكترۆنییەكان دەدرێن
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، ماڵپەرو سایتە ئەلیكترۆنییەكان تۆمار دەكات، راوێژكاری یاسایی لەوەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: تائێستا نزیكەی 20 ماڵپەرمان تۆماركردووە.

مەسعود مستەفا، راوێژكاری یاسایی لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: بەپشتبەستن بەیاسای دانەر لەهەرێمی كوردستان، ماڵپەرو سایتەكان لەهەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێن.
وتیشی: "تائێستا نزیكەی 20 ماڵپەرو سایتی ئەلیكترۆنیمان تۆمار كردووە، ئێمە هیچ داوایەكمان ئاڕاستەیان نەكردووە بۆئەوەی خۆیان تۆمار بكەن، ئەو كەسانە خۆیان دێن بۆ تۆماركردنی ماڵپەرەكانیان".
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ئەركێكی دارایی ناكەوێتەسەر ئەو كەسانەی ماڵپەریان هەیە، تەنیا ماڵپەرەكە بەناویان دەكرێت و لاپەڕەكی یەكەمی ماڵپەرەكەش بۆ ئەرشیف وەردەگیرێت.
راشیگەیاند: تائێستا هیچ بەرنامەیەكمان نییە بۆ تۆماركردنی پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چونكە ئەوە پێویستی بەڕێنماییە هەیە، لەئێستاشدا هیچ رێنماییەك نییە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 11:12AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.