هەواڵ
عیراق و هەرێم رێككەوتنێكی نوێ دەكەن
عیراق رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ هەرێم دەكات، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: ئەو رێككەوتنە نوێیە هەموو بوارەكان دەگرێتەوە بەتایبەت بودجەو نەوت و گازو هێزی پێشمەرگە.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند:  بەگوێرەی زانیارییەكانی ئێمە، حكومەتی عیراق دەیەوێت رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات، كە هەموو بوارەكان بگرێتەوە.
وتیشی: "ئەو رێككەوتنە نوێیە لەنێوان عیراق و هەرێم دەكرێت، لەسەر بودجە، نەوت و گاز، هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێت".
راشیگەیاند: ئەو بودجەیەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوە، كەموكوڕی زۆری تێدایەو بەراورد بەوەی كە دۆخی دارایی عیراق باشبووەو نرخی نەوت بەرزبۆتەوە، بەڵام پشكی كورد زۆر كەم دانراوە، بۆیە ئەو بودجەیە هەروا بەئاسانی تێناپەڕێت، بەڵكو پێویستە ئەو لیژنەیەی راسپێردراوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەت لەبارەی بودجەوە ئەو گرفتانە چارەسەر بكەن.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 1:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.