هەواڵ
زانیاری لەبارەی كردنەوەی لقی بانكی ڕافدەین و ڕەشید لەهەرێم ئاشكرا دەكرێت
هەرچەند بڕیاربوو هەردوو بانكی ڕافدەین و ڕەشید لق لەشارەكانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە، تا فەرمانبەرانی هەرێمیش بتوانن لەوەرگرتنی پێشینەكان سودمەندبن، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە هیچ هەنگاوێكی كرداری لەوبارەیەوە نرابێت، ڕاشیدەگەیەنێت: تا لقی ئەو بانكانە نەكرێنەوە، فەرمانبەرانی هەرێم ناتوانن لە وەرگرتنی پێشینەكان سوودمەندبن.

حاجی عابد، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەند پێشتر هەردوو بانكی ڕافدەین و ڕەشید لقیان لەهەرێمی كوردستان هەبوو، بەڵام لەئێستادا لقەكانیان نەماوە، تا هاوڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێم بەهەمان شێوەی فەرمانبەرانی عیراق بتوانن لەوەرگرتنی پێشینەكان سودمەندبن.
بانكی ڕافدەین پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەپێی چەند مەرج و تایبەتمەندییەك، بەشێك لەفەرمانبەران دەتوانن سودمەندبن لەوەرگرتنی پێشینەی 10 ملیۆنی، 50، ملیۆنی، 100 موچەیی".
حاجی عابد وتیشی:" پێشتر قسە لەسەر كردنەوەی لقەكانی ئەو بانكە حكومییانە كرابوو، بەڵام هەر لەو چوارچێوەیەدا مایەوەو هیچ هەنگاوێكی كرداری بەدوادا نەهات، هەرچەند بانكی ڕافدەین باڵەخانەكەشیان ماوە، بەڵام كاروباری ڕەسمی تێدا ناكرێت".
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، هیچ فەرمانبەرێكی هەرێم ناتوانێت بچێتە بەغداو پێشینە وەربگرێت، دەشڵێت: " بانكەكانی عیراق نایەنەوێت لەهەرێمی كوردستان كاربكەن".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 2:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.