هەواڵ
ناردنی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە زیاد دەکات..وادەکەی ڕاگەیەندرا
ڕەوانەکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەبەغداوە بەردەوامدەبێت، بەڕێوەبەری گشتیی لقی ھەولێری بانکی ناوەندیش دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و ڕایدەگەیەنێت، "چاوەڕواندەکرێت لەساڵی ٢٠١٩دا، ٣١٧ ملیۆن دینارەکەی موچەی فەرمانبەران زیادبکرێت".

حاجی عابد بەڕێوەبەری گشتیی لقی ھەولێری بانکی ناوەندی بەSNNی ڕاگەیاند، "ناردنی ٣١٧ ملیارەکەی بەغدا بۆ ھەرێم بەردەوامدەبێت، ئەگەری ھەیە لەسەرەتای ساڵی نوێوە، ئەو بڕە پارەیەش زیاتربێت".

حاجی عابد جەختیشیکردەوە، "لەمساڵدا بەھەمانشێوەی مانگەکانی ڕابردوو ناردنی پارەکە بەردەوامی پێدەدرێت، بەڵام لەدوای ١٥ی ئەم مانگەوە بڕی پارەی پێویست بۆ موچەی بەشێک لەوەزارەتەکانی ھەرێم ڕەوانە دەکرێت".

ئەوەی نەشاردەوە، "ئەگەر ھیچ کێشەیەک لەسیولەو ڕێکارە یاساییەکان دروستنەبێت، لە ١٥و ١٦ی ئەم مانگە پارەکە ڕەوانە دەکرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 3:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.