هەواڵ
داعش ناوی خۆی دەگۆڕێت..بەرپرسێکی یەکێتیی زانیاری ئاشکرادەکات
داعش ناوی خۆی دەگۆڕێت و بەناوێکی دیکەوە ھەوڵی داگیرکردنەوەی شوێنەکانی پێشوو دەداتەوە، شارەزایەکی بواری ئەمنیش کە بەرپرسێکی یەکێتیە زانیاری ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "لەچەند ناوچەیەکی ھەرێم و عیراقیش مەترسی سەرھەڵدانەوەی ئەو گروپە ھەیە"، ھاوکات چەند زانیاریەکی وردیش لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

ھاوکار جاف شارەزای بواری ئەمنی و ئەندامی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی بەSNNی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا داعش چەند ناوچەیەکی لەڕۆژئاوا داگیرکردەوە وەک ناوچەکانی باھۆزی تەحتانی و  ناوچەکانی دێرەزورو ھۆل، پەلامارەکانی چڕکردۆتەوەو دەستی بەجوڵە کردۆتەوە، ئەوەش بەھۆی خراپی ڕەوشی کەشوھەواو نەبونی فڕۆکەی ھاوپەیمانان لەو سنورانەدا".

وتیشی:"ئەو ناوچانەی داعش داگیریکردونەتەوە نزیکن لەسنوری عیراق و مەترسیشی بۆ عیراق دروستکردوە، بۆیە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ھێزە عیراقیەکان دەستیان بەکۆکردنەوەی ھێزەکانیان کردوە، چەند سەربازگەیەکی دیکەشیان لەسەر سنور داناوە، داعشیش چەکدارێکی زۆر زیاتری کۆکردۆتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "داعش چەند پەلامارێکی لەناوچەی ڕەبیعەو موسڵ تا نزیک ئەنبار ئەنجامداوە، چاوەڕوانیشدەکرێت بۆ چەند ڕۆژی داھاتوو پەلامارەکانی لەسنورەکە چڕتربکاتەوەو دەست بەکردەوەکانی بکاتەوەو چەند ناوچەیەکیش داگیربکاتەوە".

ئەو شارەزایەی بواری ئەمنی ڕونیکردەوە، "ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوەیە، ئەو ھێزە عیراقیانەی لەسنورەکەدا بونیان ھەیە، بەرامبەر بەداعش لاوازن و شەڕناکەن، ھۆکارەکەشی نازانرێت، بەبۆچونی من بونی ھێزە عیراقیەکانیش بەس نییە بۆئەوەی ڕوبەڕوبونەوەی داعش ھەبێت".

وەکو جاف ئاشکرایکرد، "داعش لەسنوری موسڵ و ئەنبار چەند کیلۆمەترێک خاکی لەبەردەستەو باڵادەستە، ئەوەش پێویستی بەئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورەو ھاوبەش ھەیە پێش ھاتنی وەرزی سەرما، دەبێت ئەو مۆڵگانە پاکبکرێنەوە لەداعش و ھێزی زیاتر دابنرێت".

زیاتر لەوبارەیەوە وتی:"بەو شێوەی ئێستا، سنورەکە جێگەی مەترسیە بۆ دوبارە سەرھەڵدانەوەی داعش و لەدەستدانی چەند ناوچەکیش، بۆیە پێویستیەکی گەورەیە سەنتەرێکی ھەماھەنگی گەورە لەلایەن ھێزە کوردیەکان و ھێزە عیراقیەکان و ھێزی سوپای سوریای دیموکرات  بەھەماھەنگی ھێزی ھاوپەیمانان پێکبھێندرێت، چونکە ئەو سێ لایەنە مەعنین بەبەرەنگاربونەوەی داعش".

ئەوەشی نەشاردەوە، "مەترسی ئەوەمان ھەیە داعش وەک ڕابردوو بگەڕێتەوە ناوشارەکان و بەناوێکی دیکەوە سەرھەڵبداتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەشی لەبەردەستن، داعش بەنیازە ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ ڕێکخراوێکی دیکەو وا خۆی پیشانبدات ئەو ڕێکخراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو جەبھەیە کە دژی عەرەبی سوننەیەو بۆ پارێزگاریکردن لەسوننەو ناوچە سونیەکان ئەو ھێزە دروستدەبێت".


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 3:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.