هەواڵ
پەکەکە وەڵامێکی توندی ئەمریکا دەداتەوە
قەندیل وەڵامێکی توندی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بەتەرخانکردنی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیرکردنی سێ لەسەرکردە باڵاکانی، بەرپرسێکی باڵای قەندیلیش تەئکیددەکاتەوە، "ئەمریکا ناتوانێت ھیچ کام لەو سەرکردانە دەستگیربکات"، ھاوکات لەڕێگەی SNNوە نھێنی ئەو ھەوڵەی ئەمریکا ئاشکرادەکات.

سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو بەرنامەیەی ئەمریکا جێبەجێیدەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەو سێ سەرکردە باڵایەی پەکەکە، بەرنامەی ھاوبەشی تورکیاو ئەمریکایەو جۆرێکە لەڕازیکردنی دڵی تورکیا، پێشتریش بەھەماھەنگی ئەمریکا عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە دەستگیرکرا".

وتیشی:"ئێستا چەند گۆڕانکارییەک لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ڕویداوەو کورد دەستکەوتی گەورەی بەدەستھێناوەو چەند لایەنێکیش دەیانەوێت بەرژەوەندی کورد بۆخۆیان قۆرخبکەن".

ئاشکراشیکرد، "ئەمریکا ناتوانێت ھیچ کام لەو سەرکردانەی پەکەکە دەستگیربکات و مانەوەی پەکەکەش واتا مانەوەی گەلی کورد، بەوپێیەی پەکەکە ئامانجی پاراستنی گەلی کوردەو ھیچ کات سیاسەتی ھەڵە ناکات کە مەترسی بێت بۆ لێدان لەبەرژەوەندییەکانی گەل".

ئەو سەرکردە باڵایەی پەکەکە ئەوەشی وت:"پێشتریش ھەمان ئەزمون تاقیکراوەتەوە، تورکیاو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرتویانەتەبەر، بەڵام نەیانتوانیوە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکەنە ئامانج و ئەو ھەوڵەی ئێستاشیان بۆ دەستگیرکردنی سەرکردە باڵاکانی پەکەکە کە پێکھاتون لەھەریەک لە(موراد قەرەیلان، دوران کاڵکان و جەمیل بایک) ھیچ ئامانجێکی نابێت".



SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 4:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.