هەواڵ
گڵۆپی سەوز بۆ کورد ھەڵکرا
فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران دوا زانیاری لەبارەی گۆڕانکاری لەپشکی کورد لەپڕۆژە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ٢٠١٩ ئاشکرادەکات، ڕاشیدەگەیەنێت، "لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبونەوەمان ئەنجامداوەو ئەویش سەرپشکی کردوین لەھەر ھەنگاوێک کە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان و گەلی کورد بێت".

مەریوان نادر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "لەسەر پڕۆژە بودجەی ٢٠١٩ی عیراق و پشکی کورد، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوینەوە".

ئاشکراشیکرد، "لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان سەرپشکی کردین لەھەر پێشنیازو دەستپێشخەریەک کە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی کوردستان بێت".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "گرفتەکە لەوەدایە ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی کەمکردنەوەو زیادکردنی بڕگەکانی تایبەت بەبودجەی نییەو تەنھا دەسەڵاتی گواستنەوەی بودجەی لەنێوان وەزارەتەکان ھەیە".

بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەکەش پەرلەمانتارەکەی یەکێتیی بەپێویستی زانی، "ھەرێم وەفدێک ڕەوانەی بەغدا بکات و دانوستان لەسەر کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بکرێت و ئەنجامی ئەرێنی ھەبێت".

ئەوەشی وت:"جگەلەوەش ھیچ پێوەرێک نییە بۆ دیاریکردنی ڕێژەیەک لەبودجە بۆ ھەرێم و ئەو ١٢.٦٧%شی دانراوە کەمترە لەمافی ھەرێمی کوردستان و پێویستە زیاتر لە١٤%بۆ ھەرێم لەبودجەی گشتیی عیراق دیاریبکرێت".

زیاتر لەوبارەیەوە وتی:"یەکێکی دیکە لەغەدرەکان کە لەکورد کراوە لەپڕۆژە بودجەکەدا، نەفەقاتی سیادی زۆر دیاریکراوە لەسەر کوردو ئێمەش کار بۆ ئەوە دەکەین ئەو غەدرانەی لەکورد کراوە ھەڵبگیرێن".


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 6:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.