هەواڵ
وەزارەتی دارایی بەڵێنی چارەسەرکردنی موچەی ئەم توێژە دەدات
وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی لیواکانی پۆلیسی نەوت و گاز دەدات، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمیش لەوبارەیەوە زانیاری ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "کێشەکەمان بۆ یەکلادەکرێتەوە".


لیوا بەختیار بابان بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "لەبارەی پاشەکەوتی موچەی لیواکانی نەوت و گاز لەم یەک دوو ڕۆژەدا ئەنجامی ئیجابیمان دەستدەکەوێت".

بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN، پێشنیازکراوە، لەبەرامبەر پاشەکەوتکردنی موچەکانیان، مانگانە ٥٠ ھەزار دینار بۆ ھەر کارمەندێکی پۆلیسی نەوت و گاز زیادبکرێت.

لەو ڕوەشەوە لیوا بەختیار وتی:"وەزیری دارایی پێیڕاگەیاندین، کێشەی پاشەکەوتەکە یەکلادەکاتەوە بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی ھەیەتی، ئەگەر لەدەسەڵاتی خۆیشیدا نەبێت، بۆ سەرو خۆی بەرزی دەکاتەوەو ھەوڵی جدی دەدات".

وردەکاری زیاتریشی لەوبارەیەوە خستەڕوو، "بۆ ھەر مانگێک داوای گەڕانەوەی ٥٠ ھەزار دینارمان بۆ لیواکانی نەوت و گاز کردوە، داوامانکردوە پاشەکەوتی موچەکانیان وەک ھێزەکانی دیکەی وەزارەتی ناوخۆی لێبکرێت، چاوەڕوانیشدەکرێت لەچەند ڕۆژی داھاتودا کێشەکە لەوەزارەتی دارایی یەکلابکرێتەوە".


SNN:

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 7:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.