هەواڵ
پەیامێکی بەپەلە لە پارتییەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەکات کە لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت خۆیان یەکلابکەنەوە، بەرپرسێکی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، "ھەرلایەنێک لەگەڵ پڕۆژەکەی پارتیدا یەکبگرێتەوە، لەحکومەتدا بەشداری پێدەکرێت".

عەتا شێخ ئەحمەد وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "وەک چۆن یەکێتیی و پارتی لەقۆناغی ڕابردودا شانیاندایە بەر حکومەتی ھەرێم و بەرپرسیارێتیان ھەڵگرت لەقەیران و ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرو ھەستیارەی ڕوبەڕوی ھەرێم بۆوە، بەھەمانشێوە پێویستە بۆ قۆناغی داھاتوش بەردەوامبن پێکەوە، نەک وەک ھەندێک لایەن لەنیوەڕێگەو لەبەرپرسیارێتی قۆناغەکە خۆیان بکشێننەوەو پاشەکشە بکەن".

وتیشی:"ھێزەکانی دیکە بەقەبارەو ژمارەی کورسیەکانیان بەشداردەبن لەبەڕێوەبردنی حوکمڕانی داھاتوو لەھەرێمی کوردستان، ئێستاش کە کۆبونەوەکان دەستیان پێنەکردوە، پارتی لیژنەیەکی باڵای پێکھێناوە بۆ دانوستان".

لەبارەی یەکلاکردنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بۆ بەشداریکردن یان بون بەئۆپۆزسیۆن، ئەو بەرپرسەی پارتی  داوایکرد، "خۆیان یەکلابکەنەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبونەوەکانی ئەو لیژنە باڵایە ئەو ھێزانەی خۆیان یەکلانەکردۆتەوە، بۆ بەشداریی و بەشدارینەکردن لەکابینەی نوێی حکومەت پێویستە خۆیان یەکلابکەنەوە".

سەبارەت بەمەرجی پارتیش بۆ لایەنەکان، عەتا شێخ ئەحمەد ئاشکرایکرد، "پارتی پڕۆژەیەکی ھەیە ھەر ھێزێک قەناعەتی لەگەڵ پڕۆژەکەیدا ھەبێت، دەھێندرێنە ناو حکومەتەوەو بەشداری پێدەکرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 8:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.