هەواڵ
یەکێتیی وادەی کۆتایی ڕاگەیاند
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان وادەی کۆتاییھێنان بەپرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلادەکاتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش ئاشکرایدەکات، "کوتلەکانی شارەکە دەسەڵاتی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسەیان نییەو لەبەغداوە، پۆستەکە یەکلادەکرێتەوە".

ئازاد جەباری ئەندامی یەکێتیی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەSNNی ڕاگەیاند، "لەئاستی باڵای لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی تایبەت بەیەکلاکردنەوەی پرسی دیاریکردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک بەردەوامە".

ڕەتیشیکردەوە، "لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک کاریگەریان لەسەر یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار ھەبێت، ئەوەشی ببێتە بڕیارو لەکەرکوک کاری لەسەربکرێت، لەبەغداوە دەبێت بۆ دەرکردنی بڕیار، ئەگەرنا کوتلەکانی ئەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتێکی ئەووتۆیان نییە".

سەبارەت بەوادەی کۆتاییھێنان بەدیاریکردنی پارێزگارێکی نوێ، جەباری وتی:"پۆستی پارێزگار تا دوای ھەڵبژاردن و پێکھێنانی کابینەی تەواوی حکومەتی عیراق دوادەکەوێت، لەدوای پێکھێنانی تەواوی کابینەکەش ئەو پۆستە یەکلادەکرێتەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Nov 9 2018 10:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.