هەواڵ
وادەی دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەتەكان رادەگەیەنرێت
خشتەی دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و سبەینێ تەنها موچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەش دەكرێت، بەپێی زانیارییەكانی SNNیش، سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی داراییەوە دراون بە SNN، سبەینێ 15ی 11ی 2018، موچەی مانگی (8)ی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشدەكرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە، لەگەڵ گەیشتنی 317 ملیار دینارەكەی حكومەتی عیراقیش، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، خشتەی نوێی موچە بڵاودەكرێتەوەو موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكان دابەشدەكرێت.

پێشتریش، عابد ساڵح بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق، بە SNNی راگەیاند، ئەمڕۆ 14ی 11ی 2018، بڕی 317 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و سەبەینێش دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

 


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Nov 14 2018 6:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.