هەواڵ
دواین زانیاری لەسەر موچەی مانگەكانی (10، 11، 12) .. مامۆستایان بەدەردەكرێن
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دوایین بڕیار لەبارەی موچەی مانگەكانی (10، 11، 12)ی ئەمساڵ دەدات و لەساڵی داهاتووەوە موچەی مانگی 1ی 2019 دابەشدەكرێت، بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو وەزارەتەش، مامۆستایان لە پاشەكەوتكردنی موچەی مانگی (10) بەدەردەكرێن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە، تائێستا بڕیاری وەزارەتەكە بەوشێوەیەیە كە لەمساڵدا تەنیا موچەی مانگی (9) دابەشبكرێت و موچەی مانگەكانی (10، 11، 12) بەتەواوی پاشەكەوت بكرێت.

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، ئەگەری ئەوە هەیە موچەی مانگی (10)ی مامۆستایان دابەشبكرێت، بەڵام بۆ فەرمانبەران تائێستا بڕیارەكە وایە كە موچەی ئەو سێ مانگەیان پاشەكەوت بكرێت".

لەلایەن خۆشییەوە، حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لەسلێمانی بە SNNی راگەیاند: تائێستا هیچ رێنماییەكمان لەبارەی پاشەكەوتكردنی موچەی ئەو سێ مانگەوە بۆ نەهاتووە.

وتیشی: "ساڵی رابردوو تاوەكو مانگی 11 موچە دابەشكراو تەنیا موچەی مانگی (12) پاشەكەوتكرا، بەڵام ئەمساڵ تائێستا هیچ فەرمانێكمان بۆ نەهاتووە".

راشیگەیاند: لیستی موچە ئامادەكراوە، بەڵام تائێستا تەنیا لیستی موچەی مانگی (9) رەوانەی گەنجینە كراوە. 


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Nov 14 2018 7:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.