هەواڵ
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، گه‌نجینه‌كان له‌دابه‌شكردنی موچه‌ بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان دابه‌شده‌كرێت و هه‌فته‌ی داهاتووش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8 ده‌هێندرێت.


به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌یه‌كێك له‌گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ به‌ SNN دراون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15ی 11ی 2018، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 18ی 11ی 2018 موچه‌ی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، هێزی ئاماده‌و به‌رگری فریاكه‌وتن دابه‌شبكرێت.

پێشتریش SNN بڵاویكردبۆوه‌، كه‌ ڕۆژی 14ی 11ی 2018، بڕی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌هه‌فته‌ی داهاتووشدا موچه‌ی مانگی 8ی ئه‌مساڵی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Nov 15 2018 9:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.