هەواڵ
لیژنەی فتوا لەسەر وانەی تایبەت ھۆشداری دەدات.."حەڵاڵ نییە"
لیژنەی فتوای ھەرێمی کوردستان لەسەر وانەی تایبەتی مامۆستایان ھاتەدەنگ و ئەندامێکی ئەو لیژنەیەش ھۆشداری بە مامۆستایان دەدات و رایدەگەیەنێت"ئەو مامۆستایەی کەمتەرخەمی لەوتنەوەی وانەکەی دەکات و دواتر لە وانەی تایبەتدا وانەکەی بە باشی بەخوێندکاران دەڵێتەوە، موچەکەی حەڵاڵ نییەو خیانەتیش دەکات ".

لەبارەی ئەو مامۆستایانەی کە لەدوای دەوامی خوێندنگەکان وانەی تایبەت(درس خێوێی) بەھەمان خوێندکارەکانی دەڵێتەوە، د.ئەحمەد شافعی ئەندامی لیژنەی فتوای ھەرێمی کوردستان، بەSNNی راگەیاند: لە قورئانی پیرۆزدا داوا لە موسڵمانان کراوە کە ھەرکەسێک کارێک ئەنجامبدات، دەبێت بەجوانترین شێوە ئەنجامی بدات و ھیچ کەموکوڕییەکی تێدا نەبێت.

وتیشی:"مامۆستایان لە بەرامبەر ئەوەی کە رۆژانە وانە دەڵێنەوە، بڕێک پارە لەدەوڵەت وەردەگرن، بۆیە کەمتەرخەمی لەوتنەوەی وانەکانیدا بکات و ھەوڵی تێگەیاندنی خوێندکاران نەدات، گوناھی دەگات و موچەکەشی حەڵاڵ نییەو خیانەتیشی لە ئەمانەت کردوە، ئەمەش بۆ ھەموو پیشەو کارەکان راستە".

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی فتوا، ئەو مامۆستایەی وانەکە لە پۆلدا بە باشی ناڵێتەوە، بەڵام دواتر لە پەیمانگەو وانە تایبەتەکاندا ھەمان وانە بەخوێندکارەکانی بەشێوەیەکی باشتر دەڵێتەوە، ئەوە خیانەتی لە ئەمانەت و کارەکەی کردوە.


SNN:

ئەرکان جەبار

 3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2018 6:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.