هەواڵ
وادەی یەكلاییكردنەوەی موچەی مانگەكانی(10، 11، 12) ئاشكرا كرا
تائێستا وەزارەتی دارایی هیچ بڕیارێكی بۆ گەنجینەكان دەرنەكردوە لەبارەی چارەنووسی هەر سێ موچەی مانگەكانی(10، 11، 12)ی موچەخۆران، بەپێی ئەو زانیارییانەشی كە دراون بە SNN، لەمانگی داهاتوودا دارایی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات و ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستانەوە دراون بەSNN، تائێستا وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارو فەرمانێكی كارگێڕی لەبارەی چارەنووسی هەر سێ موچەی مانگەكانی(10، 11، 12)ی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم دەرنەكردوەو نازانرێت كە ئایا لەساڵی نوێ بەردەوامی بەدابەشكردنی موچەی ئەو سێ مانگە دەدرێت یان پاشەكەوت دەكرێت.

لەزانیارییەكاندا هاتووە:((بڕیارە لەمانگی 12ی ئەمساڵدا، كۆبوونەوەی سەرجەم بەڕێوەبەری گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان لەوەزارەتی دارایی بەڕێوەبچێت، بەمەبەستی دەركردنی بڕیارێك لەبارەی چارەنووسی ئەو سێ موچەیەو یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە داراییە)).


SNN:

ئەرکان جەبار

 3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2018 7:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.