هەواڵ
هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات.. خشته‌كه‌ ئاشكراكرا
كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی موچه‌ی مانگی نۆی ئه‌مساڵ ده‌درێت به‌گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم و هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی دراون به‌ SNN، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 5ی 12ی 2018، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگ (9) ده‌كرێت و له‌هه‌ردوو رۆژی (چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌) دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی (70) و (80) موچه‌یان پێده‌درێت.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، بۆ هه‌فته‌ی داهاتووتر و له‌ڕۆژی 9ی 12ی 2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دواتر موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2018 11:18AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.