هەواڵ
نوێترین زانیاری لەبارەی موچەی سێ مانگی ئەمساڵ.. پلانەكە ئاشكرابوو
لەمساڵدا تەنها موچەی مانگی (9) دابەشدەكرێت و داواش لە گەنجینەكانی هەرێم كراوە وردبینی بۆ لیستی موچەی مانگەكانی (10، 11، 12) بكەن و ئامادەی بكەن، پەرلەمانتارێكیش پلانێكی حكومەت بۆ شێوازی دابەشكردنی موچەی ئەو سێ مانگە ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، هەرچەندە چاوەڕێی كۆبوونەوەیەكی فراوانی وەزارەتی دارایی و گەنجینەكانی هەرێم دەكرێت لە مانگی داهاتوودا بۆ یەكلاییكردنەوەی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ، بەڵام ئاراستەی بڕیارەكە بەو جۆرەیە كە لەساڵی داهاتوودا بەردەوامی بە موچەی مانگەكانی (10، 11، 12)ی 2018 بدرێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، لەمانگی (1)ی ساڵی 2019دا موچەی مانگی 10ی 2018 دابەشدەكرێت و موچەی مانگەكانی (11 و 12)یش لە مانگەكانی (2 و 3)ی ساڵی داهاتوو دابەشدەكرێت.

لەزانیارییەكانی وەزارەتی دارایی ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لەگەنجینەكانی هەرێم كراوە وردبینی لە لیستی موچەی ئەو سێ مانگەدا بكەن.

لەلای خۆشیەوە، عەباس فەتاح، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی كە ئێستا ڕاگەیەندراوە حكومەت 30 ڕۆژ جارێك موچە دابەشدەكات، هەر بەو جۆرەش بەردەوام دەبێت، بەفەرمی ڕایناگەیەنێت كە لەو مانگەدا موچەی چ مانگێك دابەشدەكرێت .

وتیشی:" پێموانییە موچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ببێتە پاشەكەوت، بەڵكو بەهەمانشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت و ئەو موچەیەی لە 2018 دەمێنێتەوە، لەساڵی 2019 دابەشدەكرێت، ئەوە بەشاراوەیی دەهێڵدرێتەوە كە لەمانگی 1 موچەی  چ مانگێك دابەشدەكرێت، بەڵكو تەنها جەخت لەسەر دابەشكردنی موچە لە 30 ڕۆژ جارێك دەكرێتەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 2 هەفتە پێشتر - Nov 26 2018 10:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.