هەواڵ
میكانزمێك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران دیاریده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران، داوا له‌ به‌غدا ده‌كات ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی كه‌ له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نه‌یناردووه‌، ره‌وانه‌ی بكات،

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ دراوه‌ به‌ SNN، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ به‌غدا، داوا كراوه‌ بڕی 317 ملیار دیناری مانگه‌كانی (1 و 2 و 3)ی ئه‌مساڵی هه‌رێم بنێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌رسێ مانگی (10 و 11 و 12)ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ وه‌فدی هه‌رێم ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، له‌كۆتایی مانگی (3)ی ئه‌مساڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ره‌وانه‌ كردووه‌، بۆیه‌ له‌مانگی (4)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ موچه‌ی پێ دابه‌شكراوه‌و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، ده‌بوایه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ 317 ملیرا دیناره‌كه‌ی بناردایه‌.

له‌وباریه‌وه‌، د.ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند، وه‌فده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم زۆر پرسی داراییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق تاوتوێكردووه‌، به‌ڵام زانیاریمان نییه‌ له‌باره‌ی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌باره‌ی ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌رێمه‌وه‌.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 هەفتە پێشتر - Nov 30 2018 10:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.