هەواڵ
له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی 9، پاره‌ی چوارساڵ خه‌رجده‌كرێت
له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ، جیاوازی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی چوارساڵ بۆ به‌شێك له‌مامۆستایان خه‌رجده‌كرێت، به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لیستی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه‌"، ده‌شڵێت:"كاری وردبینیش كۆتاییهاتوه‌و له‌گه‌ڵ موچه‌ دابه‌شده‌كرێت".

ئامانج سلێمان لێپرسراوی‌ ژمێریاری‌ موچه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ موچه‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ كه‌ بڕیاره‌ له‌ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوه‌وه‌ ده‌ستپێبكات، جیاوازی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی ساڵانی (2014، 2015، 2016و 2017)ی به‌شێك له‌مامۆستایان خه‌رجده‌كرێت".

وتیشی:"لیستی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراوه‌و وردبینی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ داوای ئاماری موچه‌ بكرێت و خه‌رجبكرێت".

به‌وته‌ی ئه‌و، جیاوازی موچه‌ی ساڵانی (2014و 2015) به‌بێ پاشه‌كه‌وته‌، به‌ڵام بۆ هه‌ردوو ساڵی 2016و 2017 به‌گوێره‌ی‌ ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وت له‌وساڵه‌دا، پاشه‌كه‌وت له‌و پاره‌یه‌ ده‌كرێت.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 هەفتە پێشتر - Nov 30 2018 3:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.