هەواڵ
موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ 2019دا به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه‌ دابه‌شبكرێت، ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌به‌رنامه‌ماندایه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ موچه‌ی به‌شێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ی بانك و به‌ده‌فته‌ر چه‌ك دابه‌شبكرێت".

یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی پڕۆژه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیستمی دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌گۆڕێت و له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه‌ موچه‌ دابه‌شده‌كرێت.

لیوا به‌ختیار محه‌مه‌د ڕاوێژكار له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی بۆردی سه‌رپه‌رشتیاری چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی دارایی و بانكێك و ژمێریاری وه‌زاره‌تیش، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی ناو دیوانی وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه‌ موچه‌ وه‌ربگرێت، پاشان پڕۆژه‌كه‌ فراوانده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت بگرێته‌وه‌".

وتیشی:"ئێمه‌ خواستی ئه‌وه‌مان هه‌بوه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ڤیزا كارت یان ماسته‌ر كارت دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وت بانكه‌كانی هه‌رێم ئه‌و توانایه‌یان نییه‌، بۆیه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌فته‌ر چه‌كه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت".


SNN:

شاهۆ خواڕه‌حم

 هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 10:20AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.