هەواڵ
پارتی مژده‌یه‌ك له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر دۆخی ئابوری و بژێوی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌دات، به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌مان لێ ئاڵۆز نه‌بێت، مژده‌ به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ین دۆخی بژێویان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی 2011".

فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت حكومه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌ركه‌وتوو پێكبهێندرێت كه‌ خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی كوردستان بكات، ده‌بێت ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵده‌بژێرێت سه‌نگه‌ر له‌حكومه‌ت نه‌گرێت و ئه‌وه‌ی پشكێكی ئه‌وتۆی به‌رناكه‌وێت به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م حكومه‌ت دروست نه‌كات.

وتیشی:"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ له‌خۆمان ئاڵۆز نه‌كه‌ین و گێچه‌ڵێكی تری وه‌ك شه‌ڕی داعش یه‌خه‌مان پێنه‌گرێت، 100% مژده‌ به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، بگه‌ڕێنه‌وه‌ خۆشگوزه‌رانی ساڵی 2011 و ساڵه‌كانی پێشتر له‌رووی موچه‌و گوزه‌رانیانه‌وه‌، هه‌میش له‌ڕووی ئه‌منی و هه‌میش له‌رووی دارایی و سه‌ربازییه‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاشكراشیكرد: هه‌وڵ و به‌رنامه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه‌ ببینه‌ خاوه‌نی یه‌ك هێزی تۆكمه‌ی سه‌ربازی بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی دوژمنان، داواشده‌كه‌ین هه‌موولایه‌نه‌كان خۆیان به‌خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بزانن.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 9:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.