هەواڵ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ مژده‌یه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت.. 100% پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "100% پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت"، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش هه‌رێمیش ئاشكراده‌كات.

له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "پێشتر پێنج حزب له‌حكومه‌ت بون و هه‌ندێكیان سه‌ره‌ڕای بونی وه‌زیریش له‌كابینه‌كه‌، دژایه‌تی حكومه‌تیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان و له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا پێویسته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوبه‌شن، پاڵپشتی حكومه‌ت بكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "ناتوانم بڵێم چه‌ند ڕۆژی دیكه‌، به‌ڵام له‌نزیكترین كاتدا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت، له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیه‌كی چڕ هه‌یه‌ كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێم بۆ توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و هه‌رێم له‌سه‌رخه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی وت:" زیادكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش واده‌كات كه‌ پاشه‌كه‌وت نه‌مێنێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌و 100% پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت، كاته‌كه‌شی په‌یوه‌سته‌ به‌ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق".

پشتیوان سادق جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ باری دارایی هه‌رێمی كوردستان باشتر ده‌بێت، "حكومه‌تی نوێ به‌رنامه‌و كارنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت، به‌ڵام كارنامه‌كه‌ی هێشتا نه‌نوسراوه‌ته‌وه‌، دوای دانوستانه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی پێكه‌وه‌ به‌شدارده‌بن له‌حكومه‌ت، ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی داهاتوو بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك ده‌بێت، ئه‌و پرۆژانه‌ی ته‌واو نه‌كراون ته‌واوده‌كرێن".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 11:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.