هەواڵ
حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ پشوه‌كه‌ی‌ دوشه‌ممه‌وه‌ بڕیاریدا
حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ده‌دات سه‌باره‌ت به‌پشوه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش زانیاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاریداوه‌ ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 10ی 12ی 2018 به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا بكاته‌ پشوی‌ ڕه‌سمی له‌ته‌واوی دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كانیدا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و بڕیاره‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق بۆ ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، هه‌رێم ناگرێته‌وه‌".
جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌وامی فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان له‌و ڕۆژه‌دا ئاسایی ده‌بێت و پشوو نییه‌".



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 1:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.