هەواڵ
کۆبوونەوەی دارایی لەبارەی بودجەو موچە دوادەکەوێت
وادەی کۆبوونەوەی دووەمی حکومەتی عیراق و ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بودجەی ٢٠١٩ دیار نییەو ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت"یەکێک لەپێشنیازەکانمان ئەوەیە پشکی کورد بۆ ١٤% زیاد بکرێت" و دەشڵێت: ئەگەر داواکارییەکانی کورد جێبەجێنەکرێت، دەنگ بە بودجە نادەین و دژی دەوەستینەوە.

شیروان میرزا قادر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند: تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی دووەمی وەزیری دارایی عیراق و لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران دیار نییە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ی عیراق.

وتیشی:"ھەرکاتێک حکومەت پڕۆژەکەی گەڕاندەوە ئەوکاتە دەزانین حکومەت چ گۆڕانکارییەکی کردووە، لەئێستادا ھیچ شتێکی فەرمی دیارنییە، بەڵام یەکێک لەپێشنیازەکانی ئەندامانی کورد لەلیژنەی دارایی ئەوەیە کە پشکی کورد بکرێت بە ١٤%ی بودجەی عیراق.

راشیگەیاند: ئەگەر داواکارییەکانی کورد جێبەجێنەکرێت و بودجەکە وەکو خۆی بگەڕێتەوە، ئەوکاتە بەدڵنیاییەوە کورد دەنگ بەو بودجەیە نادات و دژی دەوەستینەوە.


SNN:

 هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 7:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.