هەواڵ
پارتی رێککەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ بەغدا رەتدەکاتەوە
پارتی لەسەر دەستبەرداربوون لەپۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ھاتەدەنگ و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت"ھیچ رێککەوتنێکمان نەبووە بۆئەوەی لەبری ئەو پۆستە، پۆستێکی دیکەمان پێبدرێت" و دەشڵێت: کاندیدی وەزارەتی داد، کاندیدێکی سەربەخۆ بووەو کاندیدی پارتی نییە.

مەیادە نەجار ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند: بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن، حەقی پارتییە کەوەزیرێکی دیکەی لەحکومەتی عیراق پێبدرێت، چونکە خاوەنی ٢٥کورسییە لەئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی"وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیستیحقاقی پارتییە، ھیچ رێککەوتنێکیشمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران نەبووە بۆئەوەی لەبری ئەو وەزارەتە وەزارەتێکی دیکەمان پێبدات، بەڵام ھەمیشە پارتی یەکڕیزی کوردو ھێزو لایەنە کوردستانییەکان لەلای زۆر بەرزترە لەپۆست و پلەو پایە".

راشیگەیاند:بەشداریکردنی فراکسیۆنەکەیان لەدانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەڵوێستی یەکلاکەرەوە نەبووە.

ھەندێک لەماڵپەرە عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە کە دارا نورەدین کاندید بۆ پۆستی وەزیری داد، کاندید پارتی بووە، لەوبارەیەشەوە ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران، دەڵێت: دارا نورەدین کاندیدی پارتی نییەو سەربەخۆیە، لەکاتی خۆیدا قسەمان لەسەر پشتیوانیکردنی یان نەکردنی دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پارتی چەندینجار لەزاری ئەندامانی فراکسیۆنەکەیانەوە جەختیان لەسەر ئەوەکردۆتەوە کە وەزیری کۆچ و کۆچبەران بۆ پارتی یەکلایی بۆتەوەو کاندیدەکەشیان نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێرە، بەڵام لەدوای سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئەو بابەتە زۆرقسەی لەسەر نەکراوە.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 8:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.