هەواڵ
رێكه‌وتنه‌كه‌ی بارزانی ئاشكرا ده‌كرێت
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رێكه‌وتنێكی دوو قۆڵی نێوان مه‌سعود بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی پشكی كورد له‌ حكومه‌تی عیراق ئاشكرا ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش، ورده‌كاریی رێكه‌وتنه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌دات.

مه‌ریوان نادر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ده‌ستم كه‌وتووه‌، رێكه‌وتنێكی دوو قۆڵی له‌نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامدراوه‌، تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردن و پشكی كورد له‌ حكومه‌تی عیراق.

وتیشی:"به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌، سه‌رۆكی پارتی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی راگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ ویستی خۆی مامه‌ڵه‌ به‌ پۆستی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه‌ بكات و سه‌رپشكی كردوه‌ له‌وه‌ی چ كه‌سێكی بۆ كاندید ده‌كات".

راشیگه‌یاند، هاوكات پێی وتوه‌ بۆ وه‌زارتی داد كاندیدمان نابێت، به‌ڵام د.دارا نوره‌دین ده‌بێت وه‌كو بێلایه‌ن كاندید بكرێت بۆ ئه‌و پۆسته‌و مه‌رجی ئه‌وه‌شی هه‌بووه‌ كه‌ نابێت یه‌كێتی پۆستی هه‌بێت له‌ حكومه‌تدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی كۆماریان وه‌رگرتووه‌.

به‌وته‌ی مه‌ریوان نادر، "ئه‌گه‌ر پارتی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار خاڵی نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی به‌خاڵ وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستیهێناوه‌، له‌كاتێكدا یه‌كێتی ده‌نگی به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا كه‌ له‌ پشكی پارتی بوون".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 8:44AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.