هەواڵ
ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ پێشده‌خرێت
له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆی ئه‌مساڵی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران  رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت و به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش چاوه‌روانده‌كرێت بۆ ئه‌م مانگه‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم به‌راورد به‌پێشتر پێشبخرێت و و زانیاری زیاتر له‌رێی SNNه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌SNNدراون بڕیاره‌ ئه‌مرۆ 6ی 12ی 2018 موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70و80ی پێشمه‌رگه‌ و كه‌مئه‌ندامانی‌ سه‌نگه‌ر دابه‌شده‌كرێت.

لە زانیارییەکاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌م مانگه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له‌ ماوه‌ی‌ 20 رۆژدا به‌كۆتا ده‌هێندرێت و چاوه‌روانده‌كرێت له‌15و16ی ئه‌م مانگه‌دا پاره‌ی ته‌رخانكراوی به‌غداش بۆدابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بگاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌زانیارییه‌كانی‌ SNNدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌ به‌شێكی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌داهاتی‌ ناوخۆ ده‌درێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 8:57AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.