هەواڵ
گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی هاته‌ده‌نگ
بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم گۆڕدراوه‌و له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێكی ئه‌و بڕیاره‌ی پارتی په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌فشاری ده‌ره‌كییه‌وه‌ نییه‌.

هێمن محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌ئێستادا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵپه‌سێردراوه‌، ته‌نیا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت یان نا.

وتیشی: "گۆڕینی هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌فشاری ده‌ره‌كییه‌وه‌ نییه‌، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌كانی ناوخۆی خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌".

راشیگه‌یاند: وه‌كو گۆڕان له‌ڕابردوودا قوربانیمانداوه‌ كه‌ سیستمی سیاسی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ په‌رله‌مانی و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستای پارتی نابین و به‌ده‌ستكه‌وتی خۆمان ده‌زانین، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وان به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی ناوخۆی خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌. 


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 9:10AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.