هەواڵ
كاتژمێره‌كانی‌ پێدانی‌ كاره‌با زیاد ده‌كات.."رێگریان لێده‌كه‌ین"
به‌رێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، له‌باره‌ی‌ زیادكردنی‌ كاتژمێره‌كانی‌ پێدانی‌ كاره‌با به‌هاوڵاتیان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مانگی دوو و سێی ساڵی داهاتوودا پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان باشتر ده‌بێت و ده‌شڵێت:پلان و پرۆژه‌كانمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و رێگریان لێده‌كه‌ین.

ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، به‌SNNی راگه‌یاند:دوای زیادكردنی بڕی غاز بۆ دوو وێستگه‌ی كاره‌با بڕیاربوو بڕی 250 بۆ 300 مێگاوات كاره‌با زیاد بكرێت، به‌ڵام بڕی 350 بۆ 400 مێگاواتیش زیادكراوه‌، واته‌ زیاتر له‌ 100 مێگاوات له‌وه‌ی كه‌ بڕیاری لێدرابوو زیادیكردوه‌.

وتیشی: ساڵی پار له‌م كاتانه‌دا رۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر و هه‌ندێكجاریش كه‌متر كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌درا، به‌ڵام له‌ئێستادا رۆژنه‌ 12 كاتژمێر كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاوه‌كو ناوه‌ڕاست و كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو ناتوانین له‌وه‌ زیاتر كاره‌با بده‌ین.

ئاشكراشیكرد، له‌دوای زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌با له‌ مانگی دوو و سێی ساڵی داهاتوو بۆ 550 مێگاوات پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان باشترده‌بێت.

به‌رێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم، راشیگه‌یاند: له‌چوار ساڵی رابردوو ته‌واوی پلان و پرۆژه‌كانمان راوه‌ستابوو نه‌مانده‌توانی هه‌ندێك كاری ته‌كنیكی بكه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بووه‌ هۆی به‌فیڕۆچوونی وزه‌ی كاره‌باو به‌شێكی تریش له‌به‌فیڕۆچوونی كاره‌با په‌یوه‌ندی به‌سه‌رپێچی و دزینی وزه‌ی كاره‌باوه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌مانه‌ش پلان و پرۆژه‌كانمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و رێگریان لێده‌كه‌ین.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 9:54AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.