هەواڵ
یه‌كێتی‌ پلانه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات .. شێوازی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان دیاری‌ ده‌كات
یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان شێوازی دانوستان و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ پارتی‌ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت ئاشكراده‌كات و سه‌ركردایه‌تییه‌كی‌ ئه‌و حزبه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌میكانیزمی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان و زانیاری زیاتر له‌رێیSNNه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند:چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكرات ده‌ستپێبكات و له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ  پارتی‌ ئاماده‌كراوه‌، كه‌ وه‌فدێكمان دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی‌ و لایه‌نه‌كاندا ده‌كات.

رونیشكرده‌وه‌، ئه‌و وه‌فده‌ی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ دانوستان ده‌كات به‌رنامه‌یه‌كی‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ دانوستانی‌ له‌سه‌ر ده‌كات و "ده‌توانێت هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی‌ حكومه‌ته‌وه‌ نه‌دات" و هه‌ر راسپارده‌یه‌كی‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێت دواتر بیخاته‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ له‌وێدا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ین وه‌ك یه‌كێتی‌، ئه‌ویش دابه‌شكرنی‌ پۆسته‌كانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی به‌وپێیه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم شه‌راكه‌تی‌ راسته‌قینه‌ ده‌بێت.

ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی گه‌ڵاڵه‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نێك وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ لابێت ناكرێت له‌هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازیش لای ئه‌و لایه‌نه‌ بێت، جگه‌له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ده‌بێت،"بۆیه‌ وه‌ك یه‌كێتی‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شكاریه‌ بۆ پۆسته‌كان  ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتیش به‌هه‌مان به‌رنامه‌ گفتوگۆ ده‌كرێت و حكومه‌ت پێكده‌هێندرێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 10:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.