هەواڵ
یه‌كێتی‌ نامه‌یه‌ك بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌نێرێت
وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت پارتی پۆستی وه‌زاره‌ته‌ ماوه‌كه‌ی به‌غدا به‌پشكی خۆی نازانێت و ده‌شڵێت بۆی گرنگ نییه‌ ئه‌و پۆسته‌ بدرێته‌ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی تر و ده‌شڵێت:پارتی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ له‌یه‌كێتی بكاته‌وه‌، له‌به‌غداد پێیان رایگه‌یاندوین پارتی ڕێگره‌ له‌پێدانی وه‌زاره‌ت به‌ یه‌كێتی.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌:گرفته‌كانی‌ نێوان یه‌كێتی‌  و پارتی‌ ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌ و ده‌ڵێت   پارتی ناحه‌قه‌، پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ كۆتایی بێت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و خۆ كۆتایی دنیا نییه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ئێمه‌ و پارتی دنیایه‌ك شتمان له‌داهاتوو ماوه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ بیكه‌ن.

ئاشكراشیكرد، له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لیه‌وه‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نامه‌یه‌ك بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی نێردراوه‌، پێیڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌"ئێمه‌ ناڕازین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌، ئه‌وانیش پێیان وایه‌ دۆخێكی نادروست هه‌یه‌ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی پێویسته‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین".

وتیشی"پارتی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ له‌یه‌كێتی بكاته‌وه‌ و یه‌كێتی‌ هیچ وه‌زاره‌تێكی نه‌بێت، ئێمه‌ ئه‌وه‌مان به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی وت(ئه‌وه‌ پارتی وایه‌ ئه‌ی تۆ بۆچی بۆچونت وایه‌؟) به‌ڕاستی پێمان وایه‌ ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌م شێوه‌یه‌ كار بكات زیان ده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدی زۆر"مل كه‌چ"ه‌ بۆ فرمانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، چونكه‌ خۆی له‌ناو په‌رله‌مان كه‌سی نییه‌ و هیچ حزبێكی نییه‌".

پیره‌ كه‌ قسه‌ی بۆ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا كردووه‌، ده‌شڵێت"پارتی بۆی گرنگ نییه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بدرێته‌ گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ یا هه‌رلایه‌نێكی تر به‌س یه‌كێتی نه‌بێت، خۆمان به‌گشتی ئه‌و قسه‌یه‌مان له‌به‌غداد بیست كه‌پارتی ناڕازییه‌ له‌سه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زاری به‌یه‌كێتی، به‌ڵام ناوی"شه‌خس" نه‌هات كێ له‌پارتی پێی وتون".

باسی له‌وه‌شكرد"پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌رچی زووه‌ چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه‌ هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانین، كاندیده‌كه‌ی ئێمه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وت".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نامه‌یه‌كی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ناردوه‌ پێیان وتراوه‌ كه‌ ئێمه‌ ناڕازین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌، ئه‌وانیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆخێكی نادروست له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری بكرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 10:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.