هەواڵ
ده‌وامی خوێندنگه‌كان ڕاگیرا
به‌هۆی به‌رده‌وامی‌ شه‌پۆلی‌ بارانبارین و مه‌ترسی دروستبوونی‌ لافاو به‌ بڕیاری سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان ده‌وامی خوێندنگه‌كان له‌سنوری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان راگیرا و  به‌رپرسێكی‌ سنوره‌كه‌ش وورده‌كاری زیاتر ئاشكراده‌كات.

دارا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ گه‌رمیان به‌SNNی راگه‌یاند: به‌هۆی بارانبارینی به‌رده‌وام و مه‌ترسی دروستبوونی‌ لافاو له‌سنوره‌كه‌ به‌بڕیاری سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان ئه‌مڕۆ 6ی 12ی 2018 ده‌وامی خوێندنگه‌ ئێوارانه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان ڕاگیرا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو بڕیاری راگرتنی ده‌وامی خوێندنگه‌ ئێوارانه‌كان له‌سنوره‌كه‌ ته‌نها سنوری ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆیه‌ و به‌مه‌به‌ستی‌  پاراستن و سه‌لامه‌تی‌ خوێندكارانه‌ له‌ هه‌ر رووداوێكی‌ نه‌خوازراو.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 11:03AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.