هەواڵ
گۆڕان واده‌ی ئه‌نجامدانی‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ی‌ راده‌گه‌یه‌نێت
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واده‌ی به‌ستنی‌ كۆنفرانسی نیشتمانی ئاشكراده‌كات و ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"پێداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و ده‌ستوری گۆڕان ده‌كرێت، خاڵه‌ لاوازه‌كانی حزب به‌هێز ده‌كه‌ین".

چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان به‌SNNی راگه‌یاند:بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستوری ناوخۆی حزب، پێش كۆتایهاتنی مانگی یه‌كی ساڵی نوێ كۆنفڕانسی نیشتیمانی ئه‌نجامده‌دات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"له‌كۆنفڕانسی نیشتیمانیدا پێداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و ده‌ستوری گۆڕان ده‌كرێت، خاڵه‌ لاوازه‌كانی حزب به‌هێز ده‌كه‌ین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئاشكراشیكرد، دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو كۆتایهاتنی كۆنفڕانسی نیشتیمانی، ئه‌ندامانی ڕایه‌ڵه‌و بازنه‌ی ڕێكخستنه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌، ده‌سته‌ی مه‌كۆكان هه‌ڵده‌بژێرێت و سه‌رۆكی مه‌كۆكانیش ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 12:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.