هەواڵ
شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ سێ‌ ژماره‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی‌ هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ تیمه‌كانی‌ ده‌خاته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌و ئاشكرایده‌كات مه‌ترسی‌ دروستبونی‌ لافاو له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك هه‌یه‌، به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌وانی‌ هۆشداری‌ به‌هاوڵاتیان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت"توانراوه‌ كۆنتڕۆڵی‌ حاڵه‌ته‌كان بكرێت" و سێ‌ ژماره‌ش راده‌گه‌یه‌نێت بۆ به‌هاناوه‌چوونی‌ هاوڵاتیان.

رزگار ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی سلێمانی به‌SNNی‌ راگه‌یاند"به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی‌ ماوه‌ی‌ دوو رۆژه‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌، لافاو له‌هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌ گشتییه‌كان دروستبوه‌و ئاوچۆته‌ ناو ژماره‌یه‌ك ماڵ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ توانراوه‌ كۆنتڕۆڵی‌ حاڵه‌ته‌كان بكرێت".

وتیشی‌:"وه‌ك تیمی‌ فریاگوزاری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م دوو رۆژه‌ی‌ بارانباریندا ژماره‌یه‌ك حاڵه‌ت تۆماركراوه‌، كه‌ به‌هۆی‌ زۆری‌ بارانه‌كه‌وه‌ لافاو دروستبوه‌و ژماره‌یه‌ك ماڵ ئاویان تێچووه‌، به‌ڵام زیانی‌ به‌دواوه‌ نه‌بوه‌، جگه‌له‌وه‌ش 14 حاڵه‌تی‌ دیكه‌ هه‌بوه‌ كه‌ له‌مه‌نهۆڵه‌كاندا گۆماو دروست بووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ژێر پرده‌كان، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆڵ و خاشاك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كان چاره‌سه‌ركراون، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیان له‌حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشیدان، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتی‌ هه‌بونی‌ هه‌رحاڵه‌تیك راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌م ژمارانه‌وه‌ بكه‌ن، ژماره‌(100، له‌گه‌ڵ 07701566391، 07701526452)ی‌ شاره‌وانی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌زووترین كات فریان بكه‌وین.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 1:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.