هەواڵ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌مشێوه‌یه‌ كۆنتڕۆڵی ده‌رمان ده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی‌ دروستكردنی‌ كۆگای ده‌رمانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویستییه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌ بۆكۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمان و باشتر هه‌ڵگرتنی به‌شێوه‌یه‌ی ته‌ندروست له‌هه‌رێمی كوردستان.

د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌SNNی راگه‌یاند: كۆگای سه‌ره‌كی ده‌رمان بنه‌مایه‌كی زۆرگرنگه‌ بۆكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان، چونكه‌ دامه‌زراوه‌كه‌ لێپرسراوی كڕین و فرۆشتن و دابه‌شكردنی ده‌رمان ده‌بێت له‌ هه‌رێم.

وتیشی:ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌به‌غداوه‌ دێنه‌ هه‌رێم یان ئه‌و ده‌رمانانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌یكڕێت، پێویستیان به‌كۆگایه‌كه‌و تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌رمانی پێویست به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"كۆگای ده‌رمان پێویستییه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌ بۆكۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمان و باشتر هه‌ڵگرتنی به‌شێوه‌یه‌ی ته‌ندروست له‌هه‌رێمی كوردستان".

له‌باره‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد،"بڕیاری جێبه‌جێكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قۆناغی باشی تێپه‌ڕاندوه‌و چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندین بۆده‌ستپێكردنی خاڵه‌ پڕاكتیكیه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 2:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.