هەواڵ
نامه‌یه‌ك ده‌درێته‌ بارزانی.. ئه‌م پاره‌یه‌ خه‌رج بكه‌ن
كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا داوای خه‌رجكردنی مینحه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، كه‌ نزیكه‌ی چوار ساڵه‌ ڕاگیراوه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ بڕیارێك بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ هه‌بێت.

ژماره‌یه‌ك له‌كچ و كوڕی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمیان ناردوه‌، رایانگه‌یاندوه‌"له‌ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هاتنی داعش و سه‌رهه‌ڵدانی  قه‌یرانه‌كان  ته‌واوی پێشینه‌كان راگیراوه‌، له‌نێویشیاندا (مینحه‌ی) هاوسه‌رگیری كوڕ و كچی شه‌هیدانه‌ كه‌بڕه‌كه‌ی پێنج ملیۆن دیناره‌، داوا ده‌كه‌ن ئه‌و مینحه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی  SNN، كه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتوه‌، بڕیاری خه‌رجكردنی مینحه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ ساڵی داهاتو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ركاتێك بودجه‌ په‌سه‌ندكرا، ئه‌وكات بڕیار له‌خه‌رجكردنی ئه‌و مینحه‌یه‌ بۆ كچ و كوڕی شه‌هیدان ده‌درێت، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ بڕیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ئارادا نییه‌.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 2:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.