هەواڵ
پارتی لەبارەی مەسرور بارزانییەوە پەیامێك ئاراستەی لایەنەكان دەكات
پارتی دیموكرات ڕونكردنەوە لەسەر كاندیدكردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی كابینەی نوێیەمی حكومەتی هەرێم دەدات، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش، ناوبراو بە كەسێكی نەرمونیان وەسفدەكات و داواش لە لایەنەكان دەكات شەش مانگی تر چاوەڕوان بن.

لەبارەی دیاریكردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و گۆڕانكارییەكەی ناو پارتی، ئەكرەم ساڵح، ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە، بە SNNی ڕاگەیاند: كاك مەسرور كەسایەتی و پیاوێكی دیپلۆماسییەو توانای بەڕێوەبردنی حكومەتی هەیە، بەرنامەی پارتی وەك حزبی براوە جێبەجێدەكات، نەك گوزارشت لەڕای خۆی بكات، پارتیش هەركەسێك دەستنیشان بكات، بەئەركی خۆی هەڵدەستێت.

سەبارەت بەهەڵسوكەوت و سیفەتەكانی مەسرور بارزانی بەراورد بە نێچیرڤان بارزانی،  ئەكرەم ساڵح وتی:" لەو ماوەیەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت بوو، شێوازی تایبەتی خۆی لەكاركردن هەبووە، كاك مەسروریش كە دەبێتە سەرۆكی حكومەت، با دەرفەتی پێبدەن، با لایەنەكانیش چاوەڕوان بن دوای شەش مانگ ئەو بۆچوونەی باسدەكرێت لەهەڵسوكەوتەكانی، پێچەوانەكەی ڕاست دەبێت، چونكە مەسور بارزانی پیاوێكی نەرم و بەئەزمون و بەتوانایە".

لەبارەی سیاسەتی حكومەتی داهاتووی هەرێمیش، سەركردایەتییەكەی پارتی ئاشكرایكرد: پارتی گفتوگۆ دەكات لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی كورسیان لەپەرلەمان هەیە، هەوڵدەدات حكومەتێك دروست بكات كە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەك بێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 5:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.